خەتیب زادە: بەدواداچوون بۆ چارەنووسی هاووڵاتییانی کوردی ئێرانی لە عێراق دەکەین

بەشی ئێران- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانە دەکەین کە لە عێراق کەوتوونەتەی دەستی میلیشیاکان و داوا دەکەین، چارەنووسیان روون بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: "دوای ئەوەی وەزارەتی کاروباری دەرەوە لە بابەتی ئەو ئازیزانە ئاگادار کراوەتەوە، چ لە تاران و چ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەروەها لە رێگەی کۆنسولخانەکانەوە، بەدواداچوونی بۆ چارەنووسی ئەو ئازیزانە کردووە لە رێگەی قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی سنوور یان بەرپرسانی خۆجێیی.

ناوبراو وتیشی هەروەها لەو بارەوە یاداشت دراوەتە حکوومەتی عێراق و لیژنەی تایبەتی بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان پێکهێناوە.

سەعید خەتیبزادە گوتیشی: "هەندێکجار هاوکاری دروست و تەواو لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە نەکراوە. بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەوە دەکەوێتە سەر حکوومەتی ناوەندیی عێراق.

خەتیب زادە جەختی کردەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواوی توانای خۆی بەکارهێناوە و لە داهاتووشدا ئەوە دەکات، بۆ روونکردنەوەی چارەنووسی ئەو کەسانە. هەرێمی کوردستانی عێراقیش بە تایبەتی بە بەردەنگ وەردەگرم و دەڵێم، دەبێ بە خێرایی چارەنووسی هاووڵاتییەکانمان روونبکرێتەوە".

News Code 6095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha