سوودی پاڵپشتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان ناگاتە خەڵکی مەدەنی

بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتۆن ئێگزامینەر ئیدیعا دەکات یارمەتییە چندسەد ملیۆن دۆلارییەکانی ئەمریکا بۆ کەرتی سەربازیی ئەمریکا هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچە نییە بەڵکوو بۆتە هۆی سەرکوتی زیاتریان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئەمریکی واشنتۆن ئێگزامینەر لە یاداشتێکدا هۆشداری داوە کە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی بەرچاو لە گواستنەوەی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ گیرفانی خەڵکی ئاسایی نییە، بەڵکوو هەر وەک ڕابردوو سوودەکانی دەچێتە گیرفانی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچە، بەتایبەتی بەرپرسانی حزبی و حکوومی لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی داوە بەوەی کە ڕێککەوتنەکانی ڕابردووی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و گاز هەرگیز جێبەجێ نەکراون و پێشبینی کردووە کە ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییەش کە بە پاڵپشتی ئەمریکا کراوە، هەمان چارەنووسی ڕێککەوتنەکانی پێشووی بەسەردا دێت.

واشنتۆن ئێگزامینەری سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستانی بە خۆسەپێن و زاڵ و چەوسێنەرەوەی خەڵکی ئاسایی ناو دەبات و پێی وایە حزبە دەسەڵاتدارەکان تەنیا بە زەبری پارە توانیویانە پێگەیەک لەناو خەڵکدا بەدەست بهێنن و ئەگەر ڕۆژێک پارەکە تەواو بوو،  ئەوەی کە ئەم گۆڤارە بە «بەهاری کوردی» ناوی لێدەبات بەرپا دەبێت و خەڵک لەدژی سیستەمی دەسەڵاتدار هەڵدەستن.

لەم یاداشتەدا باس لەوەش کراوە کە ئیدارەی ئەمریکا ساڵانە نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی هاوکاری دارایی دەداتە هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام خەڵکی ئاسایی سوودی لێ‌نابینێت.

واشنتۆن ئێگزامینەر پێی وایە ئەمریکا ئاگاداری ئەو ڕاستییەیە کە سیستمی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان گەندەڵ و ناکارامەیە، بەڵام هێشتا پشتیوانی لێدەکات.

News Code 221245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha