پارتی و یەکێتی و سێ حیزبی دیکە لەسەر دابەش کردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رێکەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێنج حزبی هەرێمی کورستان لەسەر دوورخستنەوەی نەوەی نوێ لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رێکەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "حزبەکانی پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵ و گۆڕان رێککەتوون لەسەر دابەش کردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە نێوان خۆیان و دوورخستنەوەی نەوەی نوێ".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ راشیگەیاندووە، "ئێمە لای خۆمانەوە دەڵێین هەڵبژاردن و ئیرادەی گەل گەورەترە لە رێککەوتنەکانتان و ناچینە ژێر باڵی تێپەڕاندنی بەرژەوەندیەکانتان لەسەر حسابی خەڵک و هیچ بایەخێک نادەین بەو پۆستانەی وەکوو سەدەقە دابەشی دەکەن، چوونکە پێشتریش ئەندامی کۆمسیۆنمان نەبووە و گەورەترین سەرکەوتنتمان بە دەست هێناوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوەی ئەم هەڵبژاردنەی داهاتوو یەکلا دەکاتەوە شتێکە زۆر لە ئێوە گەورەترە، کە لە کاتی خۆیدا لێی تێ دەگەن، بۆیە چیدەکەن بیکەن، شکستێکی گەورە چاوەروانی هەموو حیزبە تەقلیدییەکانە و سەرکەوتنێکی گەورە لەبەردەم خەڵک و نەوەی نوێدایە، چاوەروان بن".

News Code 221208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha