کوردپرێس:
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری بۆچوونی وڵاتەکەی لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاماژەی بەوەداوە، داوایان لە بەغدا و هەولێر کردووە کە پێکەوە کاربکەن و هەموو ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن، لەوانە ئەو ناکۆکییانەی پەیوەندی بە کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
سەبارەت بە هەوڵەکانی بەغدا بۆ وەرگرتنی مەلەفی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، هانی حکوومەتی عێراق و هاوبەشە کوردەکانیان داوە کە پێکەوە بونیاتنەرانە کار بکەن بۆ ئەوەی هەر جیاوازییەک هەیە چارەسەریان بکەن و ئێستاش هەر هەمان شت دەکەین.
سەبارەت بە چەقبەستویی سیاسی عێراق هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکنەهێنانی حکوومەت تاوەکوو ئێستا ئاماژەی بەوەداوە، پێیان وایە گرنگە پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت بۆ ئەوەی پێویستی و هیواکانی خەڵکی عێراق بە کاریگەرترین و زووترین کات پڕ بکرێنەوە.
Your Comment