ئەمریکا هێشتا بەخۆپارێزییەوە باس لە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات

بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا کاردانەوەی لەبارەی هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى نیشان دا و دەڵێت: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەبارەی ڕووداوەکەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وودانت پاتل یاریدەری وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سلێمانی دەکات و ئەو کاروانەى لە سلێمانى کرایە ئامانج ئەمریکییەکانى تێدا بووە.

وەتەبێژەکەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە تۆمەتباری ئەو هێرشە ببات، دەشڵێت: دەبێت ڕێز له سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت، هیوادارین حکوومەتەکان پێکەوه کار بکەن بۆ دووربوون له ململانێی.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو هێرشانە گیانی سەربازانی ئەمریکی دەخەنە مەترسییەوە و هەوڵەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش بەلاڕێدا دەبەن.

News Code 221248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha