-
وەزیری دەرەوە تورکیا:
هەلومەرجەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق گونجاو نییە
بەشی تورکیا- هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەلومەرجەکان گونجاو نین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق.
-
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە:
ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوکار و هەمانگی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و هەروەها رێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا هەیە.
-
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان:
ئهمریكا هاوبەشی سوپای ئیسرائیلە لە کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی غەززەدا
بەشی جیهان- سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگهیاند، ئهمریكا بەشداری ڕاستەوخۆی سوپای ئیسرائیلە لە وێرانکردن و کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززەدا.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژى بەڕێوەبردنی ههڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى ڕۆژى ۱۰ی ۶ی ۲۰۲۴ی وەکوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
-
نێچیرڤان بارزانی و یاشار گولەر مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد
بەشی تورکیا- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.
-
پشتگیری مامۆستایان ناڕازی سلێمانی و ههڵهبجه لە بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهشێک له مامۆستایان و فهرمانبهران له شارهکانی سلێمانی و ههڵهبجه گردبوونهوه و داوای جێبهجێکردنی بڕیارهکانی دادگای فیدڕاڵی دهکهن.
-
بە ئامانجگرتنی بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار، کوژراوێکی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کەلار بە درۆن هێرشکرایە سەر خانوویێک و کەسێک کوژرا.
-
نێچیرڤان بارزانی:
لەگەڵ سەرۆكی بولگاریا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکان گفتوگۆمان کرد
بەشی جیهان- لە دووەم ڕۆژی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕومێن ڕادێڤ سەركۆماری بولگاریا كۆبووەوە.
-
ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکانیان خەرج دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف بە کوردپرێسی ڕاگەیاند بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دوای ووردبینیکردنی دۆسییەکان مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.
-
پارتی سۆسیال دیموکرات کۆنگرەی هەشتەم دەبەستێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی حیزبەکەدا پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڕیاری بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی دا.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە
بەشی تورکیا- هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا، جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە و هەردو لایەنیش کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی بوارەکانی بازرگانی و ئابووری.
-
واشنتۆن فریی بیکۆن:
بایدن کۆبوونەوە لەگەڵ مەسروور بارزانی ڕەت کردۆتەوە
بەشی جیهان- ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردوەتەوە لە کۆشکی سپی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
-
بووک و زاوایەکی سنەیی دەنگی خۆیان خستە سندووقی دەنگدانەوە
بەشی کوردستان- ئەمڕۆ بووک و زاوایەکی گەنجی سنەیی لە بازنی دەنگدانی مزگەوتی جامیع ئامادە بوون و دەنگیان دا.
-
ئەندامێکی ENKS:
لە کۆبانێ هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە دەڵێت، لەکاتێکدا سەرقاڵی رێوڕەسمێک بوون لە بارەگایەکی پەدەکەسە، گەنجانی شۆڕشگێڕ هێرشیان کردووەتە سەر، نووسینگەکەیان.
-
زانیاریى نوێ لهبارهى مووچەى فهرمانبهرانى ههرێمی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێكى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووریی، میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئاشکرا کرد.
-
ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم:
هێشتا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، ئەوان لە کۆبوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکدان بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی تایبەت بە هەڵبژاردن دەربکەن، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامێکی گونجاویان دەستنەکەوتووە.
-
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ئەرمینیا جەخت لە قووڵکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان ئەرمینیا دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کرد.
-
ئهمریکا نیگەرانە لە دەستگیر کردنی چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- کونسوڵخانهی ئهمریکا له ههولێر رایگهیاند، نیگەرانین لە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن.
-
ڕێواز فایهق: دڵخۆشم به بڕیارهكانى دادگاى فیدراڵى
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، زۆرینەی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم زانیارییان کەم بوو سەبارەت بەکێشەکان، زۆرێکیان هەر سەرقاڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆی خۆیان بوون.
-
یەکەم بەیاننامەی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەمواری یاسای بوودجە ژمارەیەک بڕیار دا.
-
پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى:
ئەوەی بەغدا بە حەوت ساڵ ئامادەی کردووە داوا دەکات هەرێم بە یەک مانگ بیکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان ڕایگەیاند وەزیری دارایی عێراق داوای دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بە مانگێک لە کاتێکدا خۆیان بە حەوت ساڵ ئامادەیان کردووە.
-
ئاری هەرسین:
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی نابێت بچنە سەنگەری ناحەزانی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسیە و نەحەزانی کوردستان ئەو بڕیارەیان داوە، هەر لایەنێکیش بە بڕیارەکە خۆشحاڵ بێت، واتە خۆشحاڵە کە ئیهانەی خەڵکی کوردستان دەکرێت و چۆتە سەنگەری ناحەزانی هەرێمی کوردستانەوە.
-
گردبوونەوەی ناڕەزایی گەنجەکانی شەنگال کە ناویان لە دامەزراندنی پۆلیس دەرچووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوی هەزار گەنجی شنگال بۆ دامەزراندن دەرهێنراون و خەڵکی تریان لە شوێنی ئەوان داناون و بە هۆیەوە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و داوا کرا رێگری لەو ستەمە بکرێ.
-
هێرش كرایەسەر ناوەندی MSD لە قامشلۆ
بەشی سووریا- لە قامشلۆی هێرش كرایە سەر ناوەندێكی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات.
-
۱۶چەکداری داعش لە حەسەکە دەستگیر کران
بەشی سووریا- هەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ۱۶ چەکداری سەر بە شانەکانی داعشیان لە پارێزگای حەسەکە دەستگیرکردووە.
-
وهزیری نهوتی عێراق:
گفتوگۆی ئهرێنیمان لهگهڵ كۆمپانیا نهوتییهكان له ههرێمی كوردستان بهردهوامه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزیری نهوتی عێراق لهبارهی دهستپێكردنهوهی ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، لهگهڵ كۆمپانیاكان له گفتوگۆدان بۆ ئهو پرسه، بۆ ئهوهی به زوویی ههناردهكردنی نهوت له رێگای بهندهری جهیهانی توركیاوه دهست پێبكاتهوه.
-
لە ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان زیاتر لە ۴۵۰۰ مامۆستای ناڕازیی سزادران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە چوار هەزار و ۵۰۰ مامۆستای ناڕازیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەغیاب، گواستنەوە و بەخشین سزادراون.
-
ئاژانسی ههواڵی تورکیا:
لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە قامیشلو فەرماندەیەکی PKK گیانی لەدەست دا
بەشی تورکیا- له هێرشێکی تایبەتی دهزگای ههواڵگریی تورکیا له شاری قامیشلو بهرپرسێکی PKK/YPG بەناوی "مورات ئاتەش" بە کۆدناوی "ڕێناس ئامەد" کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ٩٩ ژن و منداڵى دیکەی ڕەوانەى قیرغستان کردەوە
بەشی سووریا- فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵى چەکدارانى داعش لە کەمپی هۆڵەوە ڕەوانەى قیرغستان کرانەوە.
-
هەپەگە ناسنامهی ۴ گەریلا ئاشكرا دهكات کە ۶ ساڵ پێش ئێستا کوژراون
بەشی تورکیا- فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامهی چوار چەکداری پەکەکە ئاشكرا دهكات و دەڵێت، لە شهڕ و پێكدادان لهگەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.