بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، هێرش بۆ سەر ناوەندەکەی لە قامشلۆ، بە ئامانجگرتنی هەڵوێستە نیشتمانییەکانیەتی لە بەرەوپێشبردنی دیالۆگی ناوخۆیی بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناغێکی گواستنەوەی دیموکراسی لەو وڵاتە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن و بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەکەن.
ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە ڕێگریان لێناکات لە درێژەدان بە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی لە سووریا.
شایانی باسە ناوەندی "مەسەدە" لە قامشلۆ لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كرایە ئامانج، بۆمب فڕێداوەتە ناو ناوەندی مەسەدە و زیانەكانیش تەنیا ماددی بوون.
Your Comment