بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان۲۴ی ڕایگەیاند: هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵییان هەبووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە بەگشتی بەتایبەتیش لەو سنوورانەی کە دەکەونە سنووری پێشمەرگەوە لە ماوەیەکی کەمدا توانییان ئەو پێشرەوییانەی تیرۆرستان لە تەواوی عێراقدا ڕابگرن ڕۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی تواناکانی تیرۆرستان.
بەگوتەی عوسمان محەممەد: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکار و هەمانگی زۆر باشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە. توانیویەتی لە رێگای ئاسمانی و زەویەشەوە هاوکاری بکات. بێگومان ئەوبایەخەی کە ئەوکات ئەم پەیوەندییانەی تێیدا دروستبوو ئێستا ماوەتەوە و پێمان وانییە ئێستا هەموو ئەمانە لە هزری ئەمەریکییەکان بسڕێتەوە، چونکە هاوبەش لەنێوانماندا بوو بەوەی گەورەترین گرووپی تیرۆرستی لەسەر ئاستی جیهاندا لەناو ببرێت".
لیوا عوسمان محەممەد دەڵێت: "لە ئیستادا هاوکاری و هەماهەنگی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە. لە پڕۆسەی راوێژکاری و لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوان درێخییان نەکردووە. رێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا هەیە. بەپێی ئەو رێککەوتننامەیە و ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە هاوکاری و کۆمەکەکان بەردەوام دەبێت تاکو ساڵی ۲۰۲۶."
ناوبراو ڕاشیگەیاند، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێزێکی بەهێز سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردووە، دووشاندی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگەش لەناو ئەمریکان، بێگومان ئەمە نیشانەی بایەخدانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە هێزەکانی پێشمەرگە.
Your Comment