بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عه‌لی سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی: "ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدن ماوەی پێنج مانگە ھاوکار و بەشداری ڕاستەوخۆی سوپای ئیسرائیلە لە وێرانکردن و کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززەدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكا ئێستا بە خستنەخوارەوەی باری فڕۆکە ھاوکاری، "دەیەوێت پەردەپۆشی تاوانە گەورەکانی بکات لەبەردەم ڕای گشتیی جیھانی و دەنگدەرانی گەلی ئەمریکادا".
جێگەی باسە له ۷ی (تشرینی یه‌كه‌م/۱۰)ی ۲۰۲۳وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردوومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا ۳۰ هه‌زار و ۴۱۰ كه‌س گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment