بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕاگیراوە

کۆمپانیای دانەغاز ورده‌كاریى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆ ئاشكرا ده‌كات ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کۆگایەک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە مووشەک بەئامانجگیراوە".

کوردپرێس دەقی ڕاگەیه‌ندراوەکە بڵاو دەکاتەوە؛

کۆمپانیای دانه‌غاز (PJSC) بازاڕ ئاگاداردەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەئامانجگیراوە.

هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە، پرۆسەی بەرهەمهێنان بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕاگیراوە.

کۆمپانیاکە لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و لەکاتی گونجاودا زانیاریی ‌و نوێکاریی زیاتر بەبازاڕ ڕادەگەیەنێت.

News ID 226523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha