فڕۆکە خانەی سلێمانی دەنگۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە ڕەت دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی سلێمانی دوای ‌هێرشە درۆنیەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆر ڕایگەیاند "دەنگۆی ڕاوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێنج شەممە، ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "بەپێی خشتەی گەشتەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە و هیچ گرفتێک نییە، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرینەبەر کە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە و دڵەڕاوکێ بۆ گەشتیاران دروست بکا".

شایانی باسە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو (٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆڕمۆر لە چەمچەماڵ و دوای هێرشەکەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی وەستاوە.

News ID 226521

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha