شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، بە هاوئاهەنگیی هێزە ئەمنییەکانی سووریا و پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعش، دوو داواکراویان لەناو خاکی سووریا دەستگیرکردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر یەکەمین ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هێرشەکە تیرۆریستیە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دروست دەکات.