بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، شاندی ئیمراڵیی (ده‌م پارتی) بۆ دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان چوونه ئیمراڵی، شانده‌که پاش ئه‌نجامدانی دیدارێکی سێ کاتژمێری هه‌ر دوێنێ گه‌ڕانه‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی شانده‌که‌ش: "ته‌ندروستی و مۆراڵی ئۆجه‌لان زۆر باش بوو، له دیداره‌که‌دا چه‌ند هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی ئیمڕاڵی باسی له‌وه‌کردوه: "بۆئه‌وه‌ی په‌ره به‌م پرۆسه‌یه‌یی ئێستا بدرێت، پێویسته به‌شێوه‌یه‌کی جددی میژویی و کۆمه‌ڵناسیانه هه‌ڵسه‌نگێندرێت،گرنگه ئه‌وه بچه‌سپێندرێت که په‌یوه‌ندی تورک-کورد وه‌ک دوو پایه‌یی دوو هه‌زار ساڵی گه‌یشتوه به ئێستا، پێویسته ئه‌م دوو پایه‌یه له به‌رچاو بگیرێت، لێکبدرێته‌وه، سه‌رڕاست بکرێته‌وه و به‌مشێوه‌یه‌یه یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی پته‌و بکرێت، نه‌ک به کێشانی هێڵ، ده‌بێت به ئافراندنی ئاسۆیه‌ک مامه‌ڵه بکه‌ین که پرسه ڕۆژانهیهکانمانی له خۆدا هه‌ڵگرتووه".
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "له نێو بارودۆخی ته‌نگ و سنوورداردا، له هه‌وڵدانێکی جددیداین بۆ بابه‌تێکی مێژویی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاستێکی ئه‌رێنی بئافرێنین، نه‌ک نه‌رێنی و هه‌ڵوه‌شێنه‌ر، ده‌بێت ده‌رباره‌ی کورد له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه تێکه‌ڵی به یاسایی بوونی کۆمار بکرێت و بۆئه‌مه‌ش ده‌بێت پرۆسه‌یه‌کی ڕاگوزه‌ری به‌هێز به بنه‌ما بگیرێت، گواستنه‌وه بۆ یاسایی وه‌ک دیارده‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێته هۆی پته‌وکردنی بناغه یاساییه‌کانی کۆماری دیموکراتیک".
رێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له لێدوانه‌که‌یدا بۆ شاندی ئیمڕاڵی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "ده‌رفه‌ته‌کانی ئه‌نتێگراسیۆنی دیموکراتیک که ئه‌مڕۆ له ڕووی سه‌رده‌مییه‌وه له‌به‌رده‌ستماندایه، ده‌رفه‌تێکی هه‌رێمی و جیهانییه. بۆئه‌وه‌ی بتوانن بپه‌ڕێینه‌وه بۆ ئاستی پۆزه‌تیڤ، زۆر گرنگه له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌موو که‌سێک به هه‌ستیاریی، جددیه‌ت و تێگه‌یشتنه‌وه مامه‌ڵه بکات".
Your Comment