بانگەوازی ئاشتی
-
سەرۆکی پەرلەمانی توركیا:
پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک لە تورکیا بوونی نییە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت لە تورکیا پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک بوونی نییە و ئەوەی هەیە ئەو رێکخراوە نیازی خۆی بۆ دانانی چەکەکانی راگەیاندووە و پرۆسەی دانوستان نییە.
-
ئۆجەلان:
بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی پێویستە پەیوەندیی مێژویی نێوان کورد و تورک ڕێکبخرێتەوە
عهبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبهری زیندانیکراوی پهکهکه ڕایگهیاند، دهبێت دهربارهی کورد له ههموو ڕوویهکهوه تێکهڵی به یاساییبونی کۆمار بکرێت و بۆئهمهش دهبێت پرۆسهیهکی ڕاگوزهری بههێز به بنهما بگیرێت.
-
باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش لە بەرژەوەندیی تورکیایە
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت ئازادکردنی سەلاحەدین لە بەرژەوەندیی تورکیایە و دەبێتە مایەی خێر بۆ ئەم وڵاتە.
-
ئەحمەد تورک: پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کوردی تورکیا دەڵێت: "پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت و لە حکوومەتی تورکیادا کاری لەسەر بکرێت و دەبێت کورد و تورک پێکەوە کۆ ببنەوە و بڕیاربدرێت چی بکرێت".
-
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری KCK:
PKK هەڵمەتێکی ئاشتی گرتۆتەبەر، لایەنی بەرانبەر هێشتا هەنگاوی نەناوە
جەمیل بایک ڕایدەگەیەنێت: كشانەوەی هێزەكانمان لەناو توركیا بۆ خێراكــردنی پـرۆسەی كۆتایهێنانـە بـە تێكۆشانی چەكداری و هەڵمەتێکی ئاشتی بە بەرپرسیارێتیەوە گیراوەتەبەر، بەڵام لایەنی بەرانبەر هێشتا ماوە هەنگاو بنێت.
-
عەبدوڵڵا ئۆجهلان: پێدانی مافی هیوا هەنگاوێکە کە دهبێت دهوڵهت بیگرێتەبەر
عهبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبهری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگهیاند، مافی هیوا ههنگاوێکه که دهبێت دهوڵهت بیگرێتهبهر.
-
ماڵپەڕی مۆنیتەری ئەمریکی:
عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی داوای هاوکاری لە نێچیرڤان بارزانی کردووە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا.
-
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە:
هەڵسەنگاندنەکانی نێچیرڤان بارزانی قبووڵکرا نین!
کەجەکە وهڵامی لێدوانێكی سهرۆكی ههرێمی كوردستانی دایهوه و ڕایگهیاند، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر لەسەر ڕەتکردنەوەی هەڵوێستی بزووتنەوەکەیان، هەڵسەنگاندنی نەرێنی کرد، کە "بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە".
-
سەرۆکی ئەنجوومەنی عەشیرەتی تەی:
پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و عەرەب هات
سەرۆکی ئەنجوومەنی عەشیرەتی تەی، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە گرنگ وەسف دەکات و دەڵێت: ئەم پەیامە لە کاتی خۆیدا هات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کورد و عەرەب.
-
وەڵامی هۆزە عەرەبەکانی سووریا بۆ نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛
پرۆسەی چارەسەری کۆڵەکەی سەقامگیرییە بۆ گەلانی ستەملێکراو
دوای گەیشتنی پەیامەكەی ئۆجەلان، سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سووریا وەڵامێکیان بڵاو کردەوە دەڵێن پرۆسەی چارەسەری کۆڵەکەی سەقامگیرییە بۆ گەلانی ستەملێکراو.
-
پەروین بوڵدان:
ئەمجارە سەردەكەوین و ئاشتی دروست دەكەین
پەروین بوڵدان دەڵێت بێگومان جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان ئێستا و ساڵی ٢٠١٥ هەیە و ئەمجارە سەرکەوتوو دەبین و ئاشتی دروست دەكەین.
-
سەرۆکی تورکیا:
هەرکەس هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت بۆ باجەکەی ئامادە بێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، کوردەکان لە هەر کوێیەک بژیت برای ئێمەیە و هەرکەسێکیش هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەکەشی ئامادە بکات.
-
ئەحمەد تورک:
پرۆسەی ئاشتی تا ئێستا لە ئاستی پێویستدا بەڕێوە نەچووە
ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی ڕەخنەی توند لە هەمواری یاسای سزاکانی تورکیا دەگرێت و دەڵێت: "هەموارەکە لە ئاست چاوەڕوانیەکانیاندا نەبووە و بێ هیوای کردوون".
-
نوێترین پەیامی ڕێبەری زیندانی کراوی PKK بڵاو کرایەوە؛
ئۆجەلان: گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە بانگەوازی ئاشتی کرد
برازای ئۆجەلان، پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵییەوە ئاشکرا دەکات و رایگەیاند، ئۆجەلان جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزانتان پیرۆز دەکات.