مانەوی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە درێژ کرایەوە

تورکیا مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە و بۆ لوبنانیش بۆ ۲ ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆژەبڕیاری مانەوەی سەربازانی تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵ درێژکرایەوە و ماوەکە لە ۳۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵ـەوە دەستپێدەکات؛ هەروەها مانەوەی سەربازانی تورکیا لە لوبنان بۆ ۲ ساڵی دیکە درێژکرایەوە.

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا پرۆژەبڕیارەکەی بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی سەربازەکان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کردبوو و هەریەک لە ئاکپارتی، مەهەپە، ئیی پارتی و رێبازی نوێ دەنگی 'بەڵێ'یان بە پرۆژەبڕیارەکە دا و هەریەک لە جەهەپە و دەم پارتی دەنگی 'نەخێر'یان دا.

پێشتر گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وتی: "دەنگی نەخێر بە پرۆژەبڕیارەکە تایبەت بە عێراق، سووریا و لوبنان دەدەین. درێژکردنەوەی مانەوەی سەربازان لەو وڵاتانە لەگەڵ پرۆسەی چارەسەری و دیموکراسی ناگونجێ و دژیەتی. تورکیا سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە لە پێداویستیی خەڵکەکەی دوورە".

News ID 226302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha