تورکیا مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە و بۆ لوبنانیش بۆ ۲ ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی تورکیا کاردانەوەی نیشان دا بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکاتی تورکیا لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەردۆغانەوە و ڕایگەیاند درێژکردنەوەی مانەوەی سەربازیی تورکیا لە سووریا و عێراق ناڕەوایە.
دژی داگیرکاریی و دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم ، ئەندامێکی داواکاری گشتیی هەرێم، سکاڵای کرد و نووسراوێکی بەمەبەستی بەدواداچوون ئاڕاستەی سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم کردووە.