بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی لە شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌به‌رهێنانی خانوبه‌ره‌ی له هه‌ولێر بە هاوڵنێرانی ڕایگه‌یاند: "ئێمه پێشتر داوه‌تنامه‌مان نارد بۆئه‌وه‌ی که شاندێکی کۆمپانیاکانی ئه‌مریکی سه‌ردانی هه‌رێم بکه‌ن و ئه‌مڕۆ دیاره ئه‌و شانده لێره‌ن و هه‌ر دوای ئه‌م پێشانگه‌یه‌ش کۆبوونه‌وه‌م هه‌یه له‌گه‌ڵیان، شاندێکن که له هه‌موو سێکته‌ره‌کان ده‌یانه‌وێت بێن و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیی باشتری بازرگانی دروست بکه‌ن، بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌موو که‌رته‌کان، جگه له که‌رتی وزه، ته‌ماشای شوێنه‌کانی تریش بکه‌ن".
بارزانی وتیشی: "هه‌ر وه‌کوو پێشتریش له سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌بووه، بۆ فره‌چه‌شنکردن و فراوانکردنی که‌رتی بازرگانی و ئابووری له هه‌رێم له هه‌موو ڕوویکه‌وه، بۆیه من خۆشحاڵم که ئێستا وڵاتانی دیکه ڕوو له هه‌رێم ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بێگومان زۆربه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی که له هه‌رێم هه‌یه".
سه‌باره‌ت به گفتوگۆکانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی پرسی مووچه، مه‌سروور بارزانی ئاشکرای کرد: "زۆرجار ئه‌م قسه‌یه‌مان کردوه و هه‌مو جارێکیش باسمان کردوه، که هیوادارین به زووترین کات ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام هه‌موو جارێکیش ده‌بینین که کێشه‌یێکی نوێ له لایه‌ن حکوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه که هه‌میشه هه‌وڵمانداوه زۆر زۆر له‌سه‌رخۆ ئه‌و کێشانه‌ش چاره‌سه‌ر بکه‌ین، چوونکه ئه‌وه‌ی له لای ئێمه گرنگه به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵکی کوردستانه، ئارامی و سه‌قامگیریی خه‌ڵکی کوردستانه، به‌رده‌وامبوونی پێشکه‌وتنی ئابووریی هه‌رێمی کوردستانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانه ده‌یکات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت".
مەسروور بارزانی باسی له‌وه‌ش کرد: "ئێستا شانده‌کانی ئێمه له گفتوگۆی به‌ردوامدان له‌گه‌ڵ شاندی حکوومه‌تی فیدڕاڵی، له‌سه‌ر داهاته نانه‌وتییه‌کان ته‌قریبه‌ن گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی کۆتایی بۆ تێگه‌یشتن، له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، هه‌رێمی کوردستان هیچ کێشه‌یێکی نه‌ماوه، نه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، نه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵی، ئه‌وه‌ی ماوه خاڵێکه به‌ینی کۆمپانیاکان و حکوومه‌تی فیدڕاڵی، کۆمپانیاکان ئێستا داوای گه‌ره‌نتی ده‌که‌ن بۆ به‌رده‌وامبوونی دابین کردنی شایسته داراییه‌کانی خۆیان".
له‌باره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی ده‌یه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سروور بارزانی وتی: "من هه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو ئاماده‌بووم بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت، به‌ڵام ده‌بێت هاوبه‌شه‌کانی تریشمان ئاماده بن، هه‌ر وه‌خته‌ک ئاماده‌بوون، ئینشاڵا حکوومه‌ت پێکده‌هێنین".
Your Comment