دوای وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆرییەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی بڕیاری دادگای بازرگانی پاریس، بۆ ماوەیەکی کەم بەرهەمهێنان بەردەوام بوو تاوەکو ئەمباری نەوتی کێڵگەکان پڕ بوون. زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان دوای چەند هەفتەیەکی کەم لە بەرهەمهێنان وەستان، تەنها کێڵگەی تەق تەق نەبێت کە چەند مانگێک بەردەوام بوو. بەڵام هەر تەق تەق تائێستا نەکەوتووەتەوە بەرهەمهێنان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت، تا ئێستا رێککەوتن لەبارەی چەند بابەتێک لەنێوان بەغدا و هەولێر نەکراوە، لەوانەی داهاتە نانەوتییەکان.