هیوادارم هیچ لەمپەرێک بۆ جێبەجێ کردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا‌ دروست نەکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند، بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چونەته‌ بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیان  کرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە.

بافڵ تاڵەبانی له‌میانی كۆبونه‌وه‌یێ‌كدا لەگه‌ڵ ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوو و بافڵ تاڵه‌باتی وتی: "ئێمە بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چووینە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە، چوونکە مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان".

تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئێستا کە کاتی جێبەجێ کردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدایه‌ هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروست نەکرێت، هەروەها لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: "یەکێتیی بڕوای بە سیاسەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە هەیە و هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکانی مووچەخۆرانە".

News ID 225788

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha