بە مەبەستی کاراکردنی جووڵەی بازرگانی و چارەسەرکردنی کێشە گومرگییەکانی بەردەم دەروازە سنوورییەکان، ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، دهۆک، ورمێ و گەڤەڕ لە پارێزگای جۆڵەمێرگ کۆ بوونەوە و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان پارچەکانی کوردستان کردەوە.
گۆڕانکارییە سیاسییەکان زۆرجار سەرنجی بڕیاردەران بەلای دەرفەتە نوێیەکاندا ڕادەکێشن، ئەمەش کاردانەوەیەکی سروشتییە.
حکوومەتی عێراق لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی خۆیەوە ڕایگەیاند کە بە چالاککردنی دەروازە وشکانییەکانی هاوسنوور لەگەڵ ئەردەن و سووریا، بازاڕەکانی خۆی لە کارەساتی گرانی و برسێتی پاراستووە؛ ئەم دامەزراوەیە هەروەها دەڵێت کە بەهۆی نزیکیی ڕێگاکان و بۆ ڕاکردن لە باجی زیادەی بازگەکان (مەفرەزەکان)ی نێوان هەرێم و بەغدا، پشتی بەم سنوورانە بەستووە و دەروازەی ئیبراهیم خلیلی پشتگوێ خستووە.