کوردپرێس: سەرچاوەیێک لە هەرێمی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاندووە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەچێتە بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕوان دەکرێ بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبێتەوە.
سەرچاوەکەی رووداو گوتی، بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن سبەی چوارشەممەش لەگەڵ بەشێکی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکان، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، لەوانەش کێشەی مووچە.
Your Comment