بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێم له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه: ئهمڕۆ سێشەممە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی (ئایار/۵)ی ساڵی ۲۰۲۵ کە بڕەکەی ۱۲۰ ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی واژۆکراوی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات، هەروەها داهاتی نانەوتی بنێرێت بۆ گەنجینەی فیدراڵی کە مانگانە ۱۲۰ ملیار بێت، ئینجا حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
Your Comment