بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (MHP) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی ڕایگەیاند: پێویستە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ماوەیێکی نزیکدا چەک دابنێت و لەبارەی شەڕی چەندین ساڵەی ئەو پارتە و سوپای وڵاتەکەی ئاماژە بەوە دەکات: ''دەبێت ئەو سەردەمە شوومە کۆتایی بێت''.
سەرۆکی مەهەپە دەستپێشخەریی دەسەڵاتی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی چارەسەری بە ''هەنگاوێکی دروست و بەجێ'' وەسف کرد و گوتیشی، لەسایەی پرۆسەکەدا بەرەی نێوخۆ لە تورکیا بەهێز دەکرێت.
سەرۆکی مەهەپە وتیشی: پرۆسەی چارەسەری بە ''قۆناخێکی نوێ'' گەیشتووە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، بەر لەوەی بەربەست بۆ پرۆسەکە دروست بکرێت، پێویستە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ماوەیێکی نزیکدا چەک دابنێت.
باخچەلی لەبارەی شەڕی چەندین دەیەی سوپای وڵاتەکەی و پەکەکە گوتی: ''دەبێت ئیدی ئەم دۆخە خوێناوی و ئەم سەردەمە شوومە کۆتایی بێت. دەبێت هیواکان زۆر بن و کەشی ئاشتی باڵادەست بێت''.
Your Comment