باخچەلی دوای ئیمزاکردنی یاسای چوارچێوەیی کە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت ڕایگەیاند: «دەبێت سەلاحەدین دەمیرتاش بگەڕێتەوە مالێ، ئەحمەدەکان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، و ئۆجەلانیش لە مافی ئومێد سوودمەند بێت".
سەرۆکی مەهەپە سەردانی شاندی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی بە "پێشهاتێکی مێژوویی" ناودەبات و دەڵێت: "با تیرۆر بۆ هەمیشە لە ژیانماندا ڕیشەکێش بکرێت، با کۆتایی ئێمەش سێدارە بێت".
سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند بانگەوازەکەی عهبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری زیندانیكراوی پهكهكه لە ۲۷ی شوباتدا شتێکی بنەڕەتیە و جگە لەو بانگەوازە هیچ بنەمایەکی دیکە بۆ سەرنج و هەڵسەنگاندن بوونی نییە.