گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبنە داینەمۆی گەشەی ئابووریی کوردستان

مەسروور بارزانی پاڵپشتی کردنی دوو گرێبەستە نوێیەکەی حکوومەتیی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو گرێبەستانە دەبنە داینەمۆی گەشەی ئابوری، وەبەرھێنان و داهێنان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لەئاهەنگی دەرچوانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ئاماژەی بەوەکرد: "ئێمە لە ھەرێمی کوردستان دەستمان بە چاکسازی کردووە، ئەم چاکسازییانە تەنیا بیرۆکە نین، بەڵکوو ڕاستەوخۆ کاریگەری بەرچاویان دەبێت لە سەر باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان، ئێمە خۆشگوزەرانی و گەشەی ئابورییێکی گشتگیر بەدی دەھێنین و کوردستان بە بازاڕی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی دەبەستینەوە".

لەبارەی دوایین سەردانی بۆ ئەمریکا، مەسروور بارزانی باسی لەوەکرد: "دوایین سەردانم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرەتای قۆناخێکی زۆر باش بوو بەم ئاراستەیەدا. ئێمە پابەندبوونی ھاوبەشيی بەردەوامی خۆمان کە بەهاکانی لە پشتە، لەگەڵ حکوومەت و گەلی ئەمریکا دووپات کردەوە، پەیوەندییەک لە ساڵی ۱۹۹۰ەوە بەشێوەیێکی زۆر باش گەشەی سەندووە. لەو سەردانەمدا، گرێبەستی ستراتیژیمان لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی ئەمریکا لە بواری وزە واژۆ کرد، کە دەبێتە داینەمۆی گەشەی ئابووری و وەبەرھێنان و داهێنان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی ئەوەشی خستەڕوو: " لەوەش گرنگتر دەرفەتی کاری زۆر باش و ئاست بەرز، لە سێکتەرە جیاوازەکانی کوردستان دەڕەخسێنن، ئەو دەرفەتانەی کە زۆر باش لەگەڵ شارەزایی و خولیا و ئامادەییتان بۆ پێشەنگی دەگونجێن".

News ID 225533

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha