بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی ڕایگەیاند دەتوانین بڵێین بەراورد بە سێ گەڕی پێشوو، دانوستانی ئەمڕۆی نێوان ئێران و ئەمریكا جدیتر و ڕاشكاوانەتر بوو.
ناوبراو زیادی کرد تاڕادەیێک لە بوارە گشتییەكان دوور كەوتینەوە و چووینە ناو وردەكارییەوە، لەم دۆخەدا دانوستان قورس دەبێت.
عێراقچی وتیشی: بابەتی مشتومڕاوی زیاتر تاوتوێ کراوە و هەڵوێستەکان نزیکتر بوونەتەوە، دەتوانرێت ئەم قۆناغە بە هەنگاونان بۆ پێشەوە هەڵسەنگێندرێت.
ناوبراو ئاشکرای کرد پێدەچێت گەڕی داهاتووی دانوستانەکان نزیکەی هەفتەیەک تر یەک رۆژ زیاتر یان كەمتر ئەنجام بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم بە هیچ جۆرێک سازشی لەسەر ناكرێت و دەبێت بەردەوام بێت، دەكرێت لە هەندێک رووەوە هەندێک كتۆبەندی سنووردار قبووڵ بكرێت وەكوو بڕ و ئاست و توانا بۆ ئەوەی لە ماوەیێکی زەمەنی دیاریكراودا متمانە دروست ببێت، هاوشێوەی ئەوەی لە ڕابردوو كراوە، بەڵام بابەتی بنەڕەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم قایبلی دانوستان نییە.
عێراقچی وتیشی: لەبارەی سزاكانی سەر ئێرانەوە هەڵوێستی ئێمە رۆشنە، ئامانجی سەرەكی دانوستان هەڵگرتنی سزاكانەو ئەم بابەتە یەكێک لە پایە سەرەكییەكانی گفتوگۆكانمان بووەو هەیە، خۆشبەختانە ئەم بابەتە لەنێوان هەردوولا رێككەوتنی لەسەر كراوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریكا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو زانیاریی نوێی ئاشکرا کرد.
News ID 225384
Your Comment