دانوستانی "ناڕاستەوخۆ"ی تیمی ئێران و ئەمریكا لە شاری مەسقەتی عومان پاش ۲ سەعات و نیو كۆتایی هات و وەزیری دەرەوەی ئێران زانیاریی لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانەکە ئاشکرا کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی چارەنووسسازە و ئامانجەکەشی مسۆگەر کردنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی ئێرانە، وتی: گفتوگۆی ناڕاستەخۆی ئێران و ئەمریکا نزیکەی کاتژمێر ۳ و ۲۰ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستی پێکرد.