په‌یامی بافڵ تاڵەبانی له‌ كۆنفڕانسی یەكڕیزیی كورد خوێندرایه‌وه‌

په‌یامی بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد خوێندرایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "سەقامگیری سووریا واتا سەقامگیری ناوچەكە، بۆیە دەبێت مافی هەموو پێكهاتەكان بەتایبەت كورد پارێزراوبێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە لە قامیشلۆ، بە بەشداری ۴۰۰ كەس دەستیپێكرد و ئەمین بابەشێخ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پەیامی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ کۆنفرانسەکە خوێنده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "هیوای سەركەوتن بۆ كۆنفرانسەكە دەخوازین و پشتیوانتان دەبین، هەمیشە یەكێتی پشتیوانی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد بوەو ئێستاش پشتیوانی بزافی رزگاریخوازی كوردین لە سوریا، چونكە سەقامگیری سوریا واتا سەقامگیری ناوچەكە، بۆیە دەبێت مافی هەمو پێكهاتەكان بەتایبەت كورد پارێزراوبێت".

ئەمین بابەشێخ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "بەیەكڕیزی و لێكتێگەیشتنی نیشتمانی دەگەینە ئامانجەكانمان، لەنزیكەوە ئاگاداری ئاڵنگاری و پێشهاتەكانی ناوچەكەین و بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەش، پێویستە هەمو لایەنە سیاسی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان یەكڕیزو یەكهەڵوێستبن بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواكانمان".

لەكۆتایی وتارەكەی سەرۆكی یەكێتیدا، ئەمین بابەشێخ وتی: "سەقامگیری سوریا كاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەكە هەیەو یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لایەنەكانیش دەبێتە جێی ئومێدی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گەلی كورد، بۆیە پێویستە رێگربین لەهەر پیلانێك كە بۆ تێكدانی یەكڕیزی گەلی كورد داڕێژرابێت".

News Code 225304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha