بهپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا چۆنێتی پشتگیری کردنی چارەسەری سیاسیی و ئەمنیی لە ناوچەکە، پەرەپێدانی دیالۆگ لە نێوان لایەنەکانی سووریا، هەروەها ڕۆڵی فەرەنسا لە پشتگیری کردنی هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی گفتوگۆیان لەسەرکراوه.
فەرەنسا پێشتر پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێککەوتنی سیاسی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەربڕیبو، بە هەنگاوێکی ئەرێنی زانیبو بەرەو چارەسەری ئاشتیانە کە گەرەنتی یەکڕیزی سووریا و مافی هەموو پێکهاتەکانی بکات بە کوردیشەوە.
Your Comment