بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له جه‌نه‌راڵ مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له سووریا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا تاوتوێ كران و ده‌رباره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگیى هاوبه‌شى و به‌شداریى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووریا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هاوڕابوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له‌نێو پێكهاته‌كانى سووریادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پێویستیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێو هێز و لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریادا وه‌ک گارانتییه‌ک بۆ به‌دیهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد له‌و وڵاته، دۆخى كامپى هۆڵ و ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له سووریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
Your Comment