کوردرێس: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، دۆخی سووریا و ئایندەی کورد لە حکوومەتی نوێی سووریا تاوتوێ کرا.
هەسەدە سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش رایگەیاند: "تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی هەردوولا دۆخی سووریا و داهاتووی کورد بووە لە ڕۆژاوای کوردستان، و هەردوو لا جەختیان لە پێویستی و گرنگیی یەکگرتوویی کورد کردەوە".
ئاماژە بەوەش دراوە، سەرۆکی هەرێم پشتیوانی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی کورد و یەکگرتوویی کورد لە سووریا دووپات کردۆتەوە.
Your Comment