بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانیی ئه‌مڕۆ شەممە ۵ی نیسانی ۲۰۲۵ کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) دەستی بەکارەکانی کرد و له کۆنفڕانسه‌که‌دا ۵۵ که‌س وه‌ک ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌که هه‌ڵبژێردران و ۱۱۲ که‌سی دیکه‌ش وه‌ک ئه‌ندامی یه‌ده‌نگی جڤاتی نیشتمانی دیاری کران.
لە کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیێندرا "ئه‌مه سێیه‌مین کۆنفڕانسی بزووتنه‌وه‌که‌یانه و ده‌رگاشیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه کراوه‌یه که نیگه‌ران بوون و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ناکۆکیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه".
کۆنفڕانسه‌که‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕانی گرده‌که له‌کاتێکدایه دوێنێ گۆڕانی (کوردسات) بڵاویکرده‌وه، ۱۰ی ئه‌م مانگه کۆنفرانسی نیشتیمانی دەبەستێت.
ناکۆکییه‌کانی نێوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له کۆتایی ساڵی ڕابردوه‌وه به‌رده‌وامیان هه‌یه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید جێگه‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێکخه‌ری پێشوی گۆڕانی گرته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له گردی زه‌رگه‌ته جیا کرده‌وه.
Your Comment