کوردی تورکیا
-
کاتێک کە وشەی قەدەغەکراوی "کوردستان"م لە سەردێڕێکی هەواڵ لە تورکیا بینی*
ساڵانێکی زۆرە چاودێریی هەواڵەکانی تورکیا دەکەم. هەزاران سەردێڕم خوێندووەتەوە؛ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەڵبژاردنەکانەوە بگرە تا دەگاتە قەیرانە سیاسییەکان و دانوستانەکانی ئاشتی. بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتێک چاوم بە هەواڵەکاندا دەخشاند، سەردێڕێک بۆ چەند چرکەیەک ڕایگرتم: "ئاگادارکردنەوە لە گواستنەوەی خۆڵبارین لە کوردستان". نەک لەبەر خۆڵبارینەکە؛ بەڵکوو لەبەر ئەو وشەیەی کە ساڵانێکی زۆر، بوونی لە فەزای فەرمی و میدیایی تورکیادا تابۆ (قەدەغە) بوو: "کوردستان".
-
نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان:
شکستی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد، هەرەسی سیاسیی ئەردۆغانی بەدواوەیە
چەنگیز چاندار، نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتیی ئێستا لە تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک کە گەڕانەوە لێی زۆر دژوار بووە و لە ئەگەری هەرەسهێنانی ئەم پڕۆسەیەدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڕووبەڕووی پێگەی سیاسیی خۆی دەبێتەوە.
-
هاواری زمانی کوردی لە تورکیا؛
لە قەدەغەکردنی فەرمییەوە بۆ پەراوێزخستنی سیستماتیک
کوردەکانی تورکیا دەڵێن سەرەڕای کەمبوونەوەی هەندێک لە گوشارەکان لەسەر زمانی کوردی لە چاو دەیەکانی ڕابردوو، نەبوونی فێرکاریی بەزمانی کوردی و گوشار خستنە سەر ناوەندە فەرهەنگییەکان، زمانی کوردی بردۆتە نێۆ قۆناغێکی قەیراناوییەوە.
-
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا:
ئەمجارە پرسی کورد بە سەرکەوتوویی چارەسەر دەکەین
نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند ئەمجارە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردەكەوێت و جارێکی دیکە لە گوند و کوێستانەکانی ئەم وڵاتە و ناوچەیە، دەنگی بۆمببارانکردن نابیستینەوە.