ئیستەنبووڵ
-
مەسروور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تورکیا.
-
لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە
هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا، ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە ئیستەنبووڵ و لە زێدی خۆی لە سەمسوور بەڕێوەچوو؛ کەسایەتییە سیاسییەکان، بنەماڵەکەی و هاوڵاتیان بە بیرهێنانەوەی ڕۆڵی ئەو لە پرۆسەی ئاشتیدا، جەختیان لەسەر بەردەوامیی ئەم ڕێگایە و دڵسۆزی بۆ ئامانجەکانی کردەوە.
-
هوشداری ئەورووپا لەبارەی سەرکوتی دیموکراسی و لادانی نوێنەرانی کورد لە تورکیا
ناوەندە ئەوروپییەکان لە نامەیەکی کراوەدا بۆ حکوومەتی تورکیا، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە دۆخی دیموکراسی لە وڵاتە دەربڕی و هۆشدارییان دا کە دەستگیرکردن و لەکارلادانی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، کە دیموکراسیی خۆجێیی لاواز کردووە و دەنگی هاوڵاتییانی کپ کردووە.
-
لە تورکیا ۱۱۰ گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران
پۆلیسی ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند، ۱۱۰ گومانلێکراوی داعشی دەستگیرکران، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە کوژرانی سێ پۆلیس و شەش چەکدار لە پێكدادانێكدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.
-
پەیامی ئۆجهلان بۆ چوارەمین کۆنگرەی ئانکا-دهر؛
له قۆناغی ئێستادا، تێکۆشانی ئازادی هونهری ڕێکخستنی ژیانه
عهبدوڵا ئۆجهلان رێبهری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له پهیامێکدا بۆ کۆنگرەی ئانکا-دهر رایدهگهیهنێت: دهمهوێت نههێڵم هیچ دایکێکی دیکه بۆ شههیدبوونی منداڵهکهی شیوهن بکات و "له قۆناغی ئێستادا، تێکۆشانی ئازادی هونهری زیادکردنی مردن نییه، بهڵکوو هونهری ڕێکخستنی ژیانه".
-
ئۆجەلان پەیامێکی گرینگ ئاراستەی کۆنفراسی ئیستەنبووڵ دەکات؛
پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا دەڵێت دەستکردنەوە بە پڕۆسەی ئاشتی بۆ ئەو "زۆر بە نرخ و واتادارە."و دەشڵێت: پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد.
-
ئیلهام ئەحمەد بەشێوەی ئۆنلاین وتارێک لە کۆنفڕانسی ئیستەنبووڵ پێشكهش دەکات
هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک كه له ئیستەنبووڵ بهڕێوهدهچێت بە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وتارێک پێشکەش دەکات.
-
هێڵی تورکیش ئێرلاین سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی بۆ سلێمانی چالاک کرد
فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی رایگهیاند، تورکیا ئاگاداری نامه ئهلیکترۆنیهکانی NOTAMی لابرد و ئاسمانی وڵاتهکهی بهڕووی گهشته ئاسمانییهکان بۆ فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی کردهوه.
-
داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ بە چەقۆ کوژرا
ئهرجان کایهان داواکاری گشتیی کۆمار له ئیستەنبووڵ شەوی چوارشهممه له ناوچهی چهکمهکۆی ئیستەنبووڵ به چهقۆ کوژرا.
-
سەرۆکی زیندانی کراوی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ:
دەسەڵاتی تورکیا پابەندی هێنانەدی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نییە
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەڵێت: دەتوانرێت دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا وەک هەنگاوێکی ئەرێنی سەیر بکرێت، بەڵام دەسەڵات پابەندی هێنانە دی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی نییە.