بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ده‌باشان پێشوازی له وه‌فدی ئیمرالی به سه‌رۆکایه‌تیی په‌روین بوڵدان و سری سوره‌ییا ئونده‌ر کرد.
له دیداره‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئاماده‌بوو، شاندی ئیمرالی سڵاو و رێز و په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان گه‌یانده بافڵ تاڵه‌بانی و بڕیار و سیاسه‌ت و بژارده‌کانی خۆشیان له‌سه‌ر ڕووداوه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که، پرسی ئاشتی له تورکیا و گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕوون کرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆکی یه‌کێتی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانیان بیروبۆچونی خۆی و ستراتیژیی یه‌کێتی له‌باره‌ی قۆناغی نوێی ئاشتی له تورکیا به راشکاوانه خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند، "پشتگیری و پشتیوانی له‌هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییێک ده‌که‌ین که مافی گه‌له‌که‌مان له تورکیا ده‌پارێزێت و وه‌ک یه‌کێتیش هاریکاریی سه‌رخستنی ئه‌م هه‌وڵه مێژوییه ده‌بین که به‌ردی بناغه‌که‌ی له ساڵی (1993) سه‌رۆک مام جه‌لال داینا".
هه‌ر له دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی یه‌کێتی ڕوونی کرده‌وه، "تاوه‌کوو پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ناوچه‌که ئاشتی و ئارامی سه‌رتاسه‌ری به‌خۆیه‌وه نابینێت، وه‌ک وتوشمانه پرسی کورد به چه‌ک و شه‌ڕ نه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، نه ئه‌نجامی ده‌بێت، چونکه تاکه بژارده گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی جدی. هیوادارین هه‌مومان ده‌ربه‌ست و په‌رۆشانه کار بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژوییه بکه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و برایه‌تی و په‌رۆشی بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئارامی".
بافڵ تاڵه‌بانی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: "باوه‌ڕمان به برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌یه، هه‌رگیزیش نابینه هه‌ڕه‌شه بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێمان و په‌رۆشی ئه‌وه‌ین هه‌مومان به برایه‌تی و ئاشتی بژین، ئه‌مڕۆش ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بین تاوه‌کوو له‌بری هه‌ڕه‌شه زمانی دیالۆگ زاڵ بکه‌ین، ده‌ستی برایه‌تی بۆ هه‌موولایێک درێژده‌که‌ین، هیوادارین نیه‌تێکی جدی هه‌بێت بۆ پته‌وکردنی برایه‌تی کورد و تورک و سه‌رخستنی ئه‌م هه‌وڵه نیشتمانییه".
Your Comment