بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی دەم پارتی له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کردووه، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسانی دیکە کۆ دەبێتەوە.
شاندی دەم پارتی کە پێکهاتووه له په‌روین بوڵدان، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئه‌حمه‌د تورک دووجار لە ئیمڕالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که کۆ بووه‌ته‌وه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی تورکیایان کردووه.
شاندەکە ڕۆژی ۱۶‌ی ئه‌م مانگه، له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆ دەبێتەوە، ڕۆژی دووشەممە ۱۷‌ی (شوبات/۲)، ده‌گاته سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی یەکێتی کۆ دەبنەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، لەو سەردانانەدا وردەکاری کۆبوونەوەکان کە لە ئیمڕالی بەڕێوەچوو، هاوبەش دەکرێن و بۆچوون و پێشنیار و بیروڕای کەسانی پەیوەندیدار سەبارەت بە پڕۆسەکە کۆ دەکرێنەوە.
Your Comment