بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانیدا لەسەر مەزارگەی مام جەلال، ئەمڕۆ (سێشەممە، 18-2-2025) بە ناوی شاندەکەی ئیمراڵی قسەی کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئاشکرا کرد.
بایندر گوتی: "پەیامی رێزدار ئۆجەلانمان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
کەسکین بایندر وتیشی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی نزیکەی کاژێرێک و نیوی خایاندووە و "لەگەڵ قوباد تاڵەبانیش دیداریکی زۆر بە بەهامان کرد، گفتوگۆمان لەسەر پاشەڕۆژی گەلی کورد و پاشەڕۆژی رۆژەڤی ئاشتی بۆ گەلی کورد لە تورکیا بوو."
هاوسەرۆکی دەبەپە جەختی کردەوە: "منەتباری قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانین" لەبەرامبەر پشتگیرییەکانیان.
کەسکین بایندر هەروەها دەڵێت: با گەلی ئێمە دڵیان ئاسوودە بێت، کە ئەمڕۆ هەموو ئاکتۆرەکانی ئێمە لەو دیدارانەمان دا بە دڵخۆشی و برایەتی و هەموو هێز و توانایانەوە پشتگیریی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن، بۆیە زۆر دڵخۆشین بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەمان.
Your Comment