بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دۆخی سووریا و کوردستانی سووریا وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە.
ڕۆژنامەنووسێکی ئامادەبووی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای پرسی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پێشنیازی دروستکردنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو و دابەشکردنەوەی هێزەکان لە کۆبانێ لەژێر چاودێریی ئەمریکییەکان دەکات، ئایا ئەمریکا ئاگاداری ئەمەیە؟ ئایا ئەمریکا دەتوانێت هێزی دیکە بۆ ئەو ناوچەیە بنێرێت؟ پات ڕایدەر لە وەڵامدا ڕایگەیاند: "سەبارەت بە کۆبانێ و ئەو گفتوگۆیانەی بۆ ئاگربەست لەنێوان سوپای سووریای دیموکرات و گرووپەکانی دیکە لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەوە شتێکە کە لە نزیکەوە چاودێریی دەکەین وەکو ئەوەی پێشتر بە هاوپیشەکەتم گوت.
ناوبراو زیاتر وتی: پێموایە هەمووان بەرژەوەندییان لەوەدایە کە دڵنیایی لەوە بدەن گرووپەکانی ناوچەکە دۆخەکە بە جۆرێک لێبکەن کە خەڵکی ناوچەکە بتوانن ژیانێکی باشتریان هەبێت بەراورد بەوەی لە رژێمی ئەسەدا هەیانبوو. سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ئەمە زیاتر بۆ شکستهێنانە بە داعش و وەکو ئامانجیشمان دەمێنێتەوە.
Your Comment