ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لهبارهی دۆخی كۆبانێ هۆشداری دهدهن و دهڵێن، بڕینی تەواوەتی ئاو و کارەبا و سووتەمەنی لەگەڵ نەبوونی یارمەتییە مرۆییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و دەرمان و شیری منداڵان و کەلوپەلی گەرمکەرەوە، بووەتە هۆی تێکچوونی توندی دۆخی مرۆیی.
فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات ڕایگهیاند، ئەو هێزە تێکەڵ بە سوپای نوێی نیشتمانیی سووریا دەبێت و شاندێک سەردانی دیمەشقیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەکە.
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر تاوانەکانی تورکیا بێتە دەنگ و ئەو دەستدرێژیانە ڕابگرن.