تورکیا سزا دەدرێت، لە ئەگەری درێژەی هێرشەکان بۆسەر کوردەکانی سووریا

دوو سیناتۆری ئەمریکی هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن، ئەگەر پێشنیاری ئاگربەست لەلایەن ئەو وڵاتەوە قبووڵ نەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیناتۆر کرس ڤان هۆڵن نوێنەری ویلایەتی مریلاند لە سیناتی ئەمریکا دەڵێت: "هێرشەکانی هێزەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر هاوبەشە کوردەکانمان لە سووریا ئاسایشی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ ڕێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لاواز دەکات".

هاوکات، لینزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان ئاماژەی بەوەکرد: "پێویستە تورکیا ئاگربەست قبووڵ بکات و ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک دابمەزرێنێ، ئەگەرنا یاسای سزاکان جێبەجێ دەکەین کە پشتگیری هەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتی هەیە."

بەگوێرەی گۆڤاری هیڵ کە زمانحاڵی کۆنگرەی ئەمریکایە، ئەو سزایانەی سیناتۆرە ئەمریکییەکان باسی لێوە دەکەن بریتین لە سزای شەخسی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و قەدەغەکردنی گەشتەکەی بۆ ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکوومەتی تورکیا، هەروەها سزاکان لەسەر کەرتی سەربازی و وزەی تورکیا، و لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانی ئەردۆغان و ئاشکرا کردنی ئەگەری گەندەڵیی ناوبراو.

News Code 224563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha