نووسینگەی ڕۆژنامەوانی لاهوور شێخ جەنگی له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه: "لە میانی سەردانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن نووسینگەکه‌یه‌وه پەیوەندی کراوە بە نووسینگەکەمانەوە، داواکراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهوور شیخ جەنگی ساز بکرێت".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "لاهوور شێخ جەنگی بەهۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبووردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەتکردۆتەوە".
شایانی باسە محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌شێک له لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆ بۆوه، پاشانیش سه‌ردانی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و به‌شێکی دیکه له لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆ بۆوه، ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌ل که لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، ئەو کۆ بوونه‌وه ئه‌نجام نه‌درا.
Your Comment