بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی یه‌کگرتووی ئیسلامی، محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامیی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له کارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ کردن و په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کگرتوو، له شاری سلێمانی پێشوازیی کرد له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتو سوپاسی سه‌ردانه‌که‌ی کرد‌و خوازیاری ئه‌وه‌بو که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاری جدی بکات بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و کۆتاییهێنان به لهمپهرو گرفته‌کانی به‌رده‌م ته‌وتینی موچه، بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه له‌کاتی خۆیدا موچه دابه‌ش بکرێت و هاوڵاتیان له‌دڵه‌ڕاوکێی هاتن و نه‌هاتنی موچه ڕزگاریان ببێت.
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتو داوای له محه‌مه‌د شیاع سودانی کرد که کاری جددی بۆ ڕێکاره‌کانی به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه و دابینکردنی مافی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه به گشتی و قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ک پێویست خزمه‌ت به هاوڵاتیان و به شاره‌که‌ش نه‌کراوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ستایشی ڕۆڵی چالاکانه‌ی یه‌کگرتوی کرد له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌که، خوازیاری ئهوهشبو که یه‌کگرتو له‌ڕێگه‌ری نوێنه‌ره‌کانیه‌وه له به‌غدا هاوکاربێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی هه‌رێم و عێراق ده‌که‌ن.
Your Comment