بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "هێزەکانی ئەمریکا ئەم بنکە نوێیەیان بە ئامانجی توندکردنەوەی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر ناوچەی سێگۆشەی سنووریی نێوان سووریا و عێراق و ئوردن و دەستەبەرکردنی پاراستن بۆ ئیسرائیل لەهەر هەڕەشەیەکی دەرەکیی دامەزراندووە".
هەروەک ئاماژەی بەوەش کراوە، "هێزە ئەمریکییەکان هیچ ناوێکیان بۆ ئەو بنکە نوێیە ئاشکرا نەکردووە کە لەسەرەتای کارەکانی بیناسازییەوە بەنهێنی تەواو دامەزراوە.
باسی لەوەش کردووە، هێزێکی ئەمریکی کە بە ئۆتۆمبێل و چەکی سووک و مامناوەند لە پێگەکە تەیار کراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواو کردنی دروستکردنی بنکەکە لەماوەی داهاتوودا.
هەروەک دەڵێت: "هێزەکانی ئەمریکا ڕووپێوی ئاسمانییان لەناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئوردن بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار ئەنجام داوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوەپێکردنی هێزی زیادە بۆ پاراستنی شوێنی نوێی خۆیان".
Your Comment