بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی ڕەوانەکردنی کاروانێکی هاوکاریی سەربازیی بۆ کوردستانی سووریا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، زانیاریی نوێی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕێی فڕۆکەوە پێداویستیی سەربازی و لۆجستی و سەربازییان لە عێراقەوە بۆ بنکەی خەراب جیر لە رومێلان لە حەسەکەی گواستووەتەوە.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی گواستنەوەی هاوکارییە سەربازییەکەدا، هێلیکۆپتەر و درۆنی ئەمەریکی لەو ناوچەیەدا چاودێریی دۆخەکەیان کردووە.
ڕوانگەی سووری باسی لەوەش کردووە، لە ۱۱ـی ئەم مانگەدا هێزەکانی هاوپەیمانان، کاروانێکی هاوکاری و پێداویستییان بۆ بنکەی تەل بەیدەر و شەدادی لە حەسەکە گواستووەتەوە.
Your Comment