کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان ڕەوانەی کوردستانی سووریا کران

ڕوانگەی سووری بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقەوە چەک و پێداویستیی سەربازییان ڕەوانەی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ،  لەبارەی ڕەوانەکردنی کاروانێکی هاوکاریی سەربازیی بۆ کوردستانی سووریا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە، زانیاریی نوێی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕێی فڕۆکەوە پێداویستیی سەربازی و لۆجستی و سەربازییان لە عێراقەوە بۆ بنکەی خەراب جیر لە رومێلان لە حەسەکەی گواستووەتەوە.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی گواستنەوەی هاوکارییە سەربازییەکەدا، هێلیکۆپتەر و درۆنی ئەمەریکی لەو ناوچەیەدا چاودێریی دۆخەکەیان کردووە.

ڕوانگەی سووری باسی لەوەش کردووە، لە ۱۱ـی ئەم مانگەدا هێزەکانی هاوپەیمانان، کاروانێکی هاوکاری و پێداویستییان بۆ بنکەی تەل بەیدەر و شەدادی لە حەسەکە گواستووەتەوە.

News Code 224079

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha