بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەئامادەبوونی مهسعوود بارزانى سهرۆكى پارتى و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لهو كۆنگرهیهدا مەسعوود بارزانی لهبارهى پێكهێنانى حكوومهتهوه پهیامێكى بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: "هەڵبژاردن تەواوبوو، ئیتر کاتی ئەوەیە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت بکرێت لەنێوان لایەنەکان".
بارزانى وتیشى: "حکوومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە بێت".
مهسعوود بارزانى جهختی كردهوه، "پێوەری پێکهێنانی كابینهى نوێى حكومهت، دەبێت بهگوێرهى کورسی لایەنەکان بێت".
Your Comment