یەکخستنەوەی پێشمەرگە نە ئاسانە و نە مەحاڵ

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند" یەکخستنی پێشمەرگە ئاسان نییە و مەحاڵیش نییە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند "شۆڕش ئیسماعیل وتی، ئەرکە و ویستە، بەڵام لێرەدا کامە کاریگەرتر دەبێت لەسەر ئێمە مانان، ئەوەی پەیوەندیی بە پرسەکە هەیە، پارتی و یەکێتین، پارتەکانی دیکە بە حوکمی بوونیان لەو هەرێمە و پەیوەست بوونیان بە حکوومەت و پەرلەمان و هێزی پێشمەرگە، هێزی بەرگریی لە هەمووان پێک دێت نەوەک تەنها یەکێتی و پارتی، ئەوانیش دەبێت قسەی خێری تێدا بکەن، پرسی یەکخستنی پێشمەرگە ئاسان نییە، مەحاڵیش نییە".

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوەشکرد: "پرۆسەکە ئاسان نییە بەهۆی ئەو دەمارگیرییەی لەنێوانماندا هەیە، ڕاشکاوانە و کوردانە قسە دەکەم، ئاسانە ئەگەر ئیرادە هەبێت وەک سەرۆک بارزانی دەڵێت، ئینسان خۆی بەرامبەر هەموو شتێک ڕادەگرێت و دەتوانێت هەموو شتێک جێبەجێ بکات، بۆیە دەبێت ئیرادەی هەردوولا سەر بکەوێت، بەمەش ئیرادەی هەرێمی کوردستان سەردەکەوێت و دوژمنەکانی ئێمە پێی قەڵس دەبن، بەڵام دۆستەکانمان پێی خۆشحاڵ دەبن".

فازڵ میرانی وتیشی: "هێزەکانی هاوپەیمانان لەڕووی لۆجیستی و ڕاهێنانەوە پشتیوانی پێشمەرگە دەکەن، دەیانەوێت هێزێک هەبێت بەرگریی لە وڵاتەکە و میللەتەکەی خۆیان بکەن، ئەو هێزەی ئەوان پشتیوانیان کردووە".

News Code 224387

Your Comment

You are replying to: .
captcha