لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا

دەم پارتی (DEM) ڕایگەیاند کە مەرجی سەرەکی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری هەڵگرتنی گۆشەگیریە لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان کۆبووەوە. (DEM) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، یەکەم و گرنگترین هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری، هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکەیە.

لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "وەک پارتی دەم لەگەڵ چارەسەرێکداین کە لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان و دیموکراتیک و یەکسانی بێت؛ ئێمە دەمانهەوێت دەستوورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک، کۆمارێکی دیموکراتیک و ئازاد دامەزرێت".

لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا

دەم پارتی ئاماژەی بەوە شکرد، "دوایین دیدار، پاش ۴۳ مانگ لە گۆشەگیریی ڕەها، هەنگاوێکی گرینگ و ئەرێنییە، بەڵام گۆشەگیرییەکە هێشتا بەردەوامە".

پارتی دەم ئاگاداریش دەکاتەوە کە ئۆجەلان ڕایگەیاندووە، ئەگەر مەرجەکان گونجاو بن، ئەو دەتوانێت پرۆسەکە لە شەڕ و توندوتیژیەوە بگەیەنێتە زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی. هەروەها ئاگاداری کردۆتەوە کە پێویستە سەرەتا ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان دەستەبەر بکرێت و بتوانێت بە ئارامی و ئازادانە کار بکات.

لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا

  DEM باسی لەوەش کردووە کە ئەگەر زەمینەی دیالۆگ و دانوستانی ئازادانە و یەکسان بڕەخسێت، ئەنجامی دەبێت.

News Code 224292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha