عێراق: بە توندترین شێوە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەین

وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین.

یەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عەوادی وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندووه‌، "ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە و فراوانکردنی ململانێی ناوچەکە و شێوازی هێرشی ئاشکرای خۆی دەدات، ئەمجارەش دەستدرێژیی کردەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران".

ناوبراو وتووشیه‌تى: "عێراق پێشتر هۆشداریی دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلەکەمان لە فەڵەستین ‌و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان ‌و سووریا و ئێران".

عه‌وادى ئه‌وه‌شى وتووه: "عێراق بە توندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات، هاودەنگی ‌و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە، هەروەها داوای ئاگربەست لەغەززەو لوبنان دەکات، پشتیوانیی هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەیی ‌و نێودەوڵەتیش بۆ پشتگیریی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا دەکەین".

News Code 224282

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha