ئۆجەلان: هێزی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادانەوە ڕابکێشم بۆ زەمینەیەکی سیاسی

عومەر ئۆجەلان پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە رای گشتی راگەیاند کە گوتوویە دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها رۆژی پێنجشەممە لە ئێکسی یەکەمیدا ڕایگەیاندبوو، رۆژی چوارشەممە چوونەتە ئیمڕاڵی و رووبەڕوو دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان کردووە.

عومەر ئۆجەلان وردەکاریی دیدارەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا کردووە و نووسیویەتی: "لە دیدارەکەدا ئۆجەلان بە گشتی تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکانی کرد و داوای کرد ئەم پەیامە بگەیەنمە رای گشتی کە گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکیی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە رابکێشم بۆ زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی".

عومەر ئۆجەلان هەروەها رایگەیاندووە، کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان تەندروستە و سڵاوی بۆ هەمووان هەیە.

ئۆجەلان: هێزی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادانەوە ڕابکێشم بۆ زەمینەیەکی سیاسی

News Code 224272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha